٣١ ئاب ٢٠٢٠ - ١٣:٤٧
سەفەری گرینگی وەفدێکی سیاسی کوردی سووریا بۆ مسکۆ

وەفدێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی سەردانی رووسیایان کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەندامێکی وەفدەکەی هەسەدە  دەڵێت ئامانجی سەردانەکەیان بۆ رێگرتنە له‌هه‌وڵی دابه‌شکردنی سووریا و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی حکومەتێکی نوێ.

سیهانۆک دیبۆ، ئه‌ندامی وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموکرات بە هاوار نیوز-ی وتووە: لەسەردانەکەیان بۆ روسیا یاداشتێکی لێکتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ حزبی ئیراده‌ی گه‌ل واژۆ کردووه‌ و چاویشیان به‌وه‌فدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا که‌وتووه‌.

ئاماژەی بەوەشداوە، وه‌فدەکەیان رۆژی 27ی ئاب له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گه‌یشته‌ شاری مۆسکۆ و پێکهاتوون لە ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکردن له‌ ئیدارەی خۆسه‌ر، حیکمه‌ت حه‌بیب، جێگری سەرۆکی ئیدارەی خۆسەر، سه‌نحاریب به‌رسوم، سه‌رۆکی یه‌کێتیی سریانی و سیهانۆک دیبۆ نوێنه‌ری مسد له‌ میسر.

342/